لە رووداوێکى هاتوچۆدا گیانى لەدەستدابوو

چوار رۆژە تەرمێک لە پزیشکى دادى رانیەیە کەس خۆى ناکات بە خاوەنى

964+

وریا فەتاح

وتەبێژى تەندروستى راپەڕین دەڵێت، چوار رۆژە تەرمى گەنجێک لە پزیشکى دادى رانییە، بەڵام کەس خۆى ناکات بە خاوەنى.

رۆژى 18ـى مانگ، لە رێگەى هیزۆپ بۆ رانیە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW) رەنگی مارۆنی وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەى گیانى لەدەستدا.

لە نێوان رانیە بۆ هیزۆپ شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

لە نێوان رانیە بۆ هیزۆپ شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

لەو رۆژەوە تەرمى شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە لە پزیشکى دادى رانیەیە، بەڵام بە وتەى تەها محەمەد، وتەبێژى تەندروستى راپەڕین کە بۆ 964 قسەى کردووە، کەس نەهاتووە بۆ وەرگرتنەوەى تەرمەکە.

ئاشکراشى کرد، بەهۆى ئەوەى هیچ ناسنامەیەکى پێ نییە، نازانرێت کێیە و خەڵکى کوێیە، بەڵام چوار رۆژە تەرمەکە لە پزیشکى دادییە و کەس نەچووە بۆ سۆراغى.

وتەبێژى تەندروستى راپەڕین لە رێگەى 964ـەوە داوا دەکات، هەرکەسێک کەسوکارى ئەو گەنجە دەناسێت ئاگاداریان بکاتەوە.

“ئۆتۆمبێلەکە بێ سەرەتایە و پێدەچیت شۆفێرەکەى خەڵکى سنوورەکە نەبێت”، تەها محەمەد واى وت.