پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزن

خەڵک چاوەڕێى باران بوو کەچى سبەینێ بەفر دەبارێت

964+

وریا فەتاح

دوو رۆژە بە تەواوەتى کەشەکە سارد بووە، خەڵک چاوەڕێى ئەوەن باران ببارێت، بەڵام کەشناسى بارینى بەفر رادەگەیەنێت کە پێشبینى دەکرێت سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشنایى، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەل بوونی پەڵە هەوری جیاجیا و پلەکانى گەرماش 1 تا 3 پلە دادەبەزن .

لەبارەى رەوشى کەشوهەواى سبەینێشەوە، کەشناسى پێشبینى کردووە کە ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆش لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات نمە باران و بەفر دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 21 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى

دهۆک : 20 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 22 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 11 پلەى سیلیزى

سۆران : 18 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى

کەشناسێک: بەفربارین ناوچە بەرزەکان دەگرێتەوە

کەشناسێک: بەفربارین ناوچە بەرزەکان دەگرێتەوە