سەرجەم بنکەکان داخران

دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات

964+

شۆڕش قادری

دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات و بنکەکان داخران.

کەمێک لەمەوبەر و لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، واتە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 20.10.2024 دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات و سەرجەم بنکەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری هەرێم داخران.

دەنگدانی گشتی بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر حەوتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە چاودێری 16 کونسوڵخانە و 15 رێکخراوی بیانی و هەزار و 830 چاودێر دەستی پێکرد، رۆژی هەینی رابردووش 18.10.2024 دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو.

بۆ ئەم هەڵبژاردنە دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەس لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەبوو،  هەزار و 191 کاندید کێبڕکێان بۆ بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان  کرد، کە پێنجیان بۆ پێکهاتەی کریستیان و تورکمانە و 30٪یشیان بۆ کۆتای ئافرەتانە.

رووماڵى 964 بۆ کۆتاییەکانى پڕۆسەى دەنگدان

رووماڵى 964 بۆ کۆتاییەکانى پڕۆسەى دەنگدان

لە کاتی دەنگدان بانگەشەی لایەنەکان و توندوتیژی روویدا...

لە کاتی دەنگدان بانگەشەی لایەنەکان و توندوتیژی روویداوە