دوای كۆتاییهاتنی هەڵبژاردن

ئاسایشی هەولێر: هەر كەسێك تەقە بكات دەستگیر دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا داوای لە هاوڵاتیانی شاری هەولێر كرد، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان بە مەبەستی خۆشی دەربڕێن تەقە نەكەن و ئەوەی بیكات رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەبێتەوە.

كەمێك پێش ئێستا ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە، ئاگاداری گشت هاوڵاتیان و لایەنەکان دەکەنەوە، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان لە شاری هەولێر و دەوروبەری بەشێوەیەکی هێمن و دوور لە هیچ گیروگرفتێک، بە مەبەستی خۆشی دەربڕین، بە هەموو شێوەیەک تەقەكردن قەدەغەیە و رێگەپێدراو نییە.

هەروەها دەڵێن، هەر کەسێک پابەند نەبێت و سەرپێچی بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگریتەبەر و دەستگیر دەکرێت، بۆیە داواکارین لە هەموو لایەک پابەندی پاراستنی هێمنی و سەلامەتی هاوشاریان بن .

پێش ئاسایشی هەولێر، لیژنەی ئەمنیی چەمچەماڵیش رایگەیاندبوو كەس تەقە نەكات و هێمنیی بپارێزن.

ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت و بڕیارە تا شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

هەرکەس تەقەی خۆشی بکات دەستگیر دەکرێت

هەرکەس تەقەی خۆشی بکات دەستگیر دەکرێت