هاوپەیمانێتى تۆڕ و رێکخراوەکان

“بردنە ژوورەوەى مۆبایل بەراورد بە دەنگدانى تایبەت کەمى کردووە”

964+

شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

هاوپەیمانێتى تۆڕ و رێکخراوەکانى بوارى چاودێرى هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، بەراورد بە دەنگدانى تایبەت بردنەژوورەوەى مۆبایل کەمى کردووە، جەختیش کراوەتەوە کە پڕۆسەکە بە باشى بەڕێوە دەچێت.

د. گۆڤەند شەفیق، رێگەپێدراوى تۆڕەکە بە 964ـى وت،” لە رێگەى 1600 چاودێرەوە لە سەرجەم بنکەکانى دەنگدان چاودێرى پڕۆسەکە دەکەین و 30 تیمى گەڕۆکمان هەیە بەسەر بنکەکاندا دەگەڕێن”.

وەک باسى دەکات، تا کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ پڕۆسەکە بە باشى بەڕێوە چووە و رێژەى بەشدارى 31% بووە.

تۆڕەکە تا کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ 430 پێشێلکاریان تۆمار کردووە و لە ئێوارەشدا دواى تەواو بوونى پڕۆسەکە راپۆرتى دووەم دەخەنەڕوو.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تا کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ 430 پێشێلکارى لە دەنگدان تۆمار کرا...

تا کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ 430 پێشێلکارى لە دەنگدان تۆمار کراوە