لەلایەن هاوپەیمانێتى تۆڕ و رێکخراوەکانى چاودێرییەوە

تا کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ 430 پێشێلکارى لە دەنگدان تۆمار کراوە

964+

وریا فەتاح

لەلایەن هاوپەیمانێتى تۆڕ و رێکخراوە ناحکومییەکان بۆ چاودێریکردنى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کە 964 هاوبەشى میدیایى دەکات، تا کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ، 430 پێشێلکارى لە دەنگدانى گشتیدا تۆمار کردووە.

بەپێى راگەیەنراوى تۆڕەکە، تا کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ لەلایەن هاوپەیمانێتییەکەوە 430 پێشێلکارى لە دەنگدانى گشتیدا تۆمار کردووە، بەم شێوەیەى خوارەوە:

87 حاڵەتى پڕوپاگەندە و بانگەشەى هەڵبژاردن لە نزیک بنکەکانى دەنگدان.

266 حاڵەتى بوونى هێزە ئەمنییەکان لە ناو بنکەکانى دەنگداندا.

11 حاڵەتى دوورخستنەوەى چاودێر و بریکارى لایەنە سیاسییەکان.

66 حاڵەتى نەکردنەوەى دەنگدەران لە کاتى خۆیدا لە سەرلەبەیانى.

هەر بەپێى راپۆرتى تۆڕەکە، هیچ رێگریی و هەوڵدانێک نەبووە بۆ رێگری لە دەنگدەران.

تا کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ 78 پێشێلکارى لە دەنگدانى تایبەت ت...

تا کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ 78 پێشێلکارى لە دەنگدانى تایبەت تۆمار کراوە