دانیشتووی کەمپی کەورگۆسکن
دوو مێرمنداڵ لەزێی گەورە خنکان
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ئەمڕۆ شەممە، 19.10.2024 دوو مێردمنداڵ لەزێی گەورە لەسنووری قەزای خەبات خنکان.
زانا نامیق، ئەفسەر لە بنکەی بەرگری شارستانی خەبات بە 964ـی وت، کاتژمێر 2:15 خولەک دوو مێرمنداڵی بەنەتەوە سووری و دانیشتووی کەمپی کەورگۆسک لەسنووری قەزای خەبات، بۆ گەشتکردم چۆنەتە سەر زێی گەورە، بەڵام هەردووکیان خنکاون”.
وتیشی، کاتژمێر 3:15 واتە کاتژمێرێک دوای رووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمی هەردوو مێرمنداڵەکەیان دۆزیەوە و رەوانەی پزیشکی دادی کراون.
کەمپی کەورگۆسک ژمارەیەکی زۆری ئاوارەی کوردی رۆژئاوای لێیەو سەربە قەزای خەباتە.