ئێران تۆمەتبار كرا
ڤیدیۆ: نەتانیاهۆ دوای سەلامەت دەرچوونی: هیچ شتێك نامانوەستێنێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە گرتە ڤیدیۆییەكدا دوای هێرشكردنەسەر ماڵەكەی، دەركەوت و رایگەیاند، هیچ شتێك نایانوەستێنێت و تا كۆتایی بەردەوام دەبن.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە 19.10.2024 رایگەیاند، بە درۆنێكی بۆمبڕێژكراو هێرشكراوەتەسەر ماڵی نەتانیاهۆ لە ناوچەی قیساریا لەسەر كەناری دەریای ناوەڕاست، بەڵام سەرۆك وەزیران و ژنەكەی لە ماڵ نەبوون.
دوای ئەو هێرشە، ئیسرائیل ئێران بە ئەنجامدانی تۆمەتبار دەكات و دەڵێن، ئەمە پەیامێكی سادەی حزبوڵا نییە و ئێران دەیەوێت نەتانیاهۆ بكوژێت.
دواتریش نەتانیاهۆ لە باخچەیەكدا دەركەوت و لە گرتەڤیدیۆییەكدا، كە كەسێك بەرامبەریەتی و تۆماری دەكات، دەڵێت، هیچ شتێك نامانوەستێنێت و تا كۆتایی بەردەوام دەبین.
ئەمڕۆ شەممە میدیای ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، بە سێ درۆن هێرش كراوەتەسەر ناوچەكانی گلیلۆت و قیساریا و جەلیلی رۆژئاوا و كەنداوی حەیفا، یەكێك لە درۆنەكانیش بەر باڵەخانەكان كەوتووە، كە دەگوترێت شوێنی مانەوەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆیە لە قیساریا.