باڵیۆز پەیامی هەیە

ئەمریکا حەزی بە ترس و تۆقاندنی ناو هەڵبژاردن نییە

964+
ئەحمەد مستەفا

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، سەرباری خواستنی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر بۆ پەڕلەمانی نوێ، داوا دەکات لایەنەکان و هێزە ئەمنییەکان رێز لە رۆڵی گرنگی راگەیاندن و کۆمەڵگەی مەدەنی بگرن.

ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئەمڕۆ شەممە 19.10.2024 لە تۆڕی ئێکس “تویتەری پێشوو” پەیامی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.

دوێنێ هەینی دەنگدانی تایبەت بوو، سبەی یەکشەممە 20.10.22024 دەنگدانی گشتییە، لە پەیامەکەدا رۆمانۆوسکی دەڵێت، داوا دەکەن هەموو لایەنە سیاسییەکان و هێزە ئەمنییەکان خۆیان لە توندوتیژی یان تۆقاندن بەدوور بگرن.

دەقی پەیامەکە؛
ئێمە پشتگیری لە هەموو هەوڵەکان دەکەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکانی سبەینێی IKR “هەرێمی کوردستانی عێراق”، ئازاد و دادپەروەرانە بن، داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان و هێزە ئەمنییەکان دەکەین رێز لە رۆڵی گرنگی راگەیاندن و کۆمەڵگەی مەدەنی لە پرۆسەی دیموکراسیدا بگرن و خۆیان لە توندوتیژی یان تۆقاندن بەدوور بگرن.

پەیامی باڵیۆز رۆمانۆوسکی، لە تۆڕی ئێکس؛

+964صورة من منصة (شبكة):