"هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە"

رێژەی دەنگدانی تایبەت لە کەرکوک 55٪ بوو

964+

کاروان ساڵحی _ کەرکوک

رێژەی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کەرکوک، 55٪ بوو.

عەلی عەباس بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی کەرکوکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ لە کاتی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هیچ کێشەیەکمان نەبووە و هیچ سکاڵایەکیش تۆمار نەکراوە”.

“بە گشتی 488 کەس مافی دەنگدانی هەبوو، بەڵام 275 کەس دەنگیان داوە، واتە رێژەی دەنگدانی تایبەت نزیکەی 55٪  بوو”، عەلی عەباس وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامەکانیان ناردووە بۆ بەغدا و لەگەڵ دەنگدانی گشتیی، ئەنجامەکان رادەگەیەنرێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات

كەركوك بۆ دەنگدانی تایبەت ئامادەیە

كەركوك بۆ دەنگدانی تایبەت ئامادەیە

كەركوك بۆ دەنگدانی تایبەت ئامادەیە

كەركوك بۆ دەنگدانی تایبەت ئامادەیە