نا بۆ شارچیەتی

لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر.. ئەم پەیامانە لە دڵەوەن

+964

دیلان محەمەد

تۆڕی 964 بەردەوامە لە دژایەتیكردنی شارچیەتی لە نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان و كار لەسەر ئەوە دەكات، بۆچوونی راستەقینە و دروستی خەڵكی شارەكان بەرامبەر یەكتر بگەیەنێت.

كۆمەڵێك هاوڵاتی لە سلێمانی لە بارەی شاری هەولێر و خەڵكەكەی، بیروبۆچوونی خۆیان بۆ مایكی 964 دەربڕیوە.

بە گشتی ئەوان خۆشەویستیی خۆیان دەردەبڕن و داواش دەكەن هەولێرییەكانیش بیر لە شارچیەتیی نەكەنەوە.

هاوڵاتیانی سلێمانی دەڵێن، هەولێر و سلێمانی فەرقی نییە و هەمووان برا و كەسوكاری یەكترن و پێویستە كورد هەمووی یەكتری خۆش بوێت.

لە داهاتوویەكی نزیكدا سەرنج و بیروڕای خەڵكی هەولێریش بەرامبەر خەڵكی سلێمانی بڵاودەكەینەوە.

ئێمە دژی شارچێتین.. ئێوەش وابن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"قەسەم بەخوا خەڵکی هەولێر شازی پیاون"