دهۆک زۆرترین بووە
تاوەکو نیوەڕۆ سەدا 70ی پۆلیس و پێشمەرگە دەنگیان داوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەپێی داتا و حسابی کۆمسیۆن بێت، لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ، سەدا 70ی پۆلیس و پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکان دەنگیان داوە، کۆمیسیۆن دەڵێت داتاکە بەمجۆرە بووە:
رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:
دهۆک 77٪
هەولێر 70٪
سلێمانی 67٪
هەڵەبجە 64٪
ئەوە لە کاتێکدا ،کاتژمێر 7:00ـى بەیانى ئەمڕۆ، دەرگاى ناوەند و وێستگەکانى دەنگدانى تایبەت بەڕووى دەنگدەراندا کرانەوە و دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
دەنگدانى تایبەت لە چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانى، دهۆک، هەڵەبجە)و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و سێ پارێزگای عێراقیش بەڕێوەدەچێت، لە دەنگدانى تایبەتدا، 215 هەزار و 960 کەس مافى دەنگکدانى هەیە کە ڕێژەى 7.4%ـى دەنگدەران پێکدەهێنن.