تۆڕى چاودێران:

“سێ جۆر حاڵەتمان تۆمار کردووە و کۆمیسیۆنمان ئاگادار کردووەتەوە”

964+

شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

هاوپەیمانێتى تۆڕ و رێکخراوە نیشتیمانییەکانی تایبەت بەچاودێریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر رایدەگەیەنێت، تا ئێستا پڕۆسەکە بەباشى بەڕێوە دەچێت و گرفتێکى وا گەورە دروست نەبووە کە کاریگەرى لەسەر پڕۆسەکە هەبێت.

دەنگدانى تایبەت دەستیپێکرد

دەنگدانى تایبەت دەستیپێکرد

هۆگر چەتۆ، رێکخەرى تۆڕى شەمس کە ئەندامى هاوپەیمانێتییەکەن و 964 سپۆنسەرى دەکات، بە 964ـى وت،”بارودۆخى دەنگدانى تایبەت باشە و پڕۆسەکە بە باشى دەڕوات، رووداوى قورس نەهاتووەتە پێش کە کاریگەرى هەبێت و ئامێرەکان بە باشى ئیشى خۆیان دەکەن”.

وەک باسى دەکات تۆڕەکە سێ حاڵەتى تۆمارکردووە و کۆمیسیۆنى ئاگادار کردووەتەوە کە ئەمانەن:

یەکەم: بردنە ژوورەوەى مۆبایل.

دووەم: پڕوپاگەندە لە بەردەمى بنکەکانى دەنگدان.

سێیەم: هەندێ دەنگدەر چەنجەمۆرەکەیان نایخوێنێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح