بەپەلە UPN بکەن
کەمئەندامانى گەرمیان ئاگادار دەکرێنەوە
964+
وریا فەتاح
تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان، ئاگادارى ئەو خاوەن پێداویستیانە دەکاتەوە کە کۆدى UPN یان نییە، سبەینێ هەینى سەردانى لیژنەکەیان بکەن.
تۆڕەکە لە ئاگادارییەکەیدا داواى لەو کەمئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتانەى گەرمیان کردووە کە کۆدى UPN یان نییە، سبەینێ هەینى سەردانى لیژنەکەیان لە بیناى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى گەرمیان بکەن.
جەختیشکراوەتەوە، هەر کەمئەندامێک نەچێت خۆى بەرپرسیار دەبێت، بەتایبەت ئەوانەى مانگى پێشوو موچەکانیان راگیرا بوو.
زانیاری دەربارەی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN)
ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN)، ناسێنەرێکی تایبەتی 13 ژمارەییە بۆ هەموو تاکێک لە هەرێمی کوردستان دیاری کراوە. ئەم ناسنامەیە دەروازەیەکە بۆدەستڕاگەیشتن بە هەموو خزمەتگوزارییە دجیتاڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.