سەرۆکی حکومەت:

” تا کۆتایيی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری کوردستان دابین دەکرێت”

964+

وریا فەتاح

سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت، تا کۆتایيی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری کوردستان دابین دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی سەردانێکیدا بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی رووناکی راگەیاند، کە وەک سایتى فەرمى حکومەت دەڵێت: ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

سایتى حکومەتى هەرێم روونى کردووەتەوە، پێش سێ مانگ، وەک قۆناغێکی ئەزموونی  بۆ پڕۆژەى رووناکى گەڕەکی شادیهەڵبژێردرا، بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند پڕۆژەکە سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ سەرۆکى حکومەت سەردانی چەند ماڵ و خاوەنکارێکى کردووە و رازى بوون لەوەى لەوەی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێریيان بۆ دابینکراوە.

لە وتەکەیدا سەرۆکى حکومەت ئاشکراى کرد، لە قۆناخی دووەم و جێبەجێکردنی سەرتاسەری پڕۆژەکەدا، لە بەیانیيەوە (گەڕەکی نازناز) و پاشانیش (گەڕەکی بەختیاری) دەچنە سەر کارەبای 24 کاتژمێری.

بەپێى سایتى حکومەت بێت، چەند گەڕەکێک لە شاری سلێمانی و دهۆک دەستنیشان کراون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و تا 2026، کارەباى 24 کاتژمێرى بۆ هەموو کوردستان دابین دەکەن.

کارەبای سەنتەری قەزای ئامێدی 24 کاتژمێرییە

کارەبای سەنتەری قەزای ئامێدی 24 کاتژمێرییە