بەفەرمى

رادیۆى سوپاى ئیسرائیل: یەحیا سنوارمان کوشت

964+

وریا فەتاح

هەر ئێستا، رادیۆى فەرمى سوپاى ئیسرائیل، کوژرانى یەحیا سنوارى راگەیاند.

کەمێک لەمەوبەر، رادیۆى سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لێکۆڵینەوە دەکەن لە ئەگەری کوژرانی یەحیا سنوار پیاوی یەکەمی حەماس لە غەزە کە بە پلانداڕێژەری هێرشەکەی 7ـى ئۆکتۆبەری دەزانێت.
کەمێک لەمەوبەر رادیۆى فەرمى سوپاى ئیسرائیل، بەفەرمى کوژرانى سنوارى راگەیاند.

ئاشکراى کردووە، تیمی پەڕەشووتوان و دوو یەکەی سەربازی تایبەت بەشدارییان کردووە لە کوشتنی سنواردا.

لەلایەن ئیسرائیلەوە سنوار بە “رووخسارە شەیتانی”ـەکە ناوى دەهات، چونکە بە نهێنى کارى دەکرد و بەردەوان دەجوڵا، بەرپرسى سەرەکى و نادیارى حەماس بوو لە غەزە، لە 7ـى ئۆکتۆبەرى 2023ـەوە لە ناو خەڵکدا نەبینراوە.

سەرەڕاى ئەوەى هەنییە دەموچاوى حەماس و غەززە بوو، بەڵام سنوار بڕیار بەدەست و پلانداڕێژەى چالاکییەکانى حەماس بوو.

سنوارى تەمەن 61 ساڵ، هەرچەندە لە دواى کوژرانى هەنییە، بە شوێنگرەوەى ئەو دیاریکرا، بەڵام لە بنەڕەتدا، سنوار پیاوى جوڵە و کردارەکان و ئەقڵى حەماس بووە.

لە ساڵى 1988، سنوار بە تۆمەتى کوشتنى چەند سەربازێکى ئیسرائیلى دەستگیرکرا و چوار جار سزاى زیندانى تاهەتایى بۆ دەرچوو، بەڵام لە ساڵى 2011 دیل بە دیلى پێکرا و ئازادکرا.

سوپاى ئیسرائیل: لێکۆڵینەوە دەکەین لە ئەگەرى کوژرانى یە...

سوپاى ئیسرائیل: لێکۆڵینەوە دەکەین لە ئەگەرى کوژرانى یەحیا سنوار