دوای 10 ساڵ

خوێندنگایەکی 18 پۆلی نوێ رادەستی پەروەردەی شارەزوور کرا

964+

بڕوا مەجید_ شارەزوور

خوێندنگایەکی 18 پۆلی نوێ رادەستی پەروەردەی شارەزوور کرا و کێشە دووری خوێندنگا بۆ چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکات.

قوتابخانەکە دەکەوێتە گەڕەکی زەمەقیەکان لەقەزای شارەزوور، بۆ ئەمساڵ خوێندنی تێدادەکرێت و پەروەردەی شارەزوور بە پلانی خۆی مامۆستا و پێداویستەکانی تری بۆ دابین دەکات

نەبیل حەمەساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور، بە 964ـی راگەیاند، لە ساڵی 2014وە لە سنوری قەزای شارەزوور سێ قوتابخانە هەیە کە کارکردن تێیاندا راگیراوە، دوانیان بەڕێژەی %60 و %70 کارەکانیان تەواوبووە و دانەکەی دیکەیان کە ئەمڕۆ رادەست کراوە رێژەی %94ی کارەکانی تەواوببوو.

ئەو بەڵێندەرەی کە قوتابخانە 18 پۆلیەکەی دروستکردووە کێشەی پێنەدانی قەرزی هەبووە، ئەو کێشەیەی بۆ چارەسەر کراوە و قوتابخانەکەی تەواوکردووە.

نەبیل حەمەساڵح، وتیشی، رووبەری بینای قوتابخانەکە هەشت هەزار مەترە و بە شێوەیەکی مۆدێرن دروستکراوە، کارئاسانیەکی زۆر بۆ قوتابیانی ئەم گەڕەکانەی نزیکی خۆی دەکات و رێگای دووریان بۆنزیک دەبێتەوە.

“ئەگەر پێشتر چووبن بۆ خوێندنگایەکی دوور خەمی منداڵەکانیان بوبوێت چیتر  دوورنابن و لەنزیک ماڵی خۆیان دەخوێنن، بەشێک لە کاری بچوک و کارگێڕیەکانی ماوە لەهەفتەی ئایندە بەتەواوی بەڕوی قوتابیاندا دەکرێتەوە”، نەبیل حەمە ساڵح وای وت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

دوای 10 ساڵ بینای قوتابخانەیەک لە شارەزوور تەواو دەکرێت

دوای 10 ساڵ بینای قوتابخانەیەک لە شارەزوور تەواو دەکرێت