قۆناغی یەکەمە

سبەی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەولێر دابەش دەکرێت

+964

شۆڕش هەرکی – هەولێر

سبەی پێنجشەممە 17.10.2024 کاتژمێر 10ی بەیانی لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کارتی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شارەوانییەکە دابەش دەکرێت.

کارزان عەبدولهادی ، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئەمشەو بە 964ی وت، یەکەم قۆناغی دابەشکردنی زەوی بەیانی بەڕێوەدەچێت و بە شێوەی تیرۆپشک دەبێت، کە پێنج هەزار کارت لەخۆدەگرێت، ماوەی چەند مانگێکە بەچڕی کاری لەسەر دەکەین”.

وتیشی، پرۆسەی دابەشکردنی کارتی زەوی لە قۆناغەکانی داهاتوودا درێژەی دەبێت.

.کارزان عەبدولهادی زانیاری زیاتری نەخستەڕوو، “سبەی بە شێوەیەکی فەرمی پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت”.

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی کارتی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەچوو.

لە 27.3.2024 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیاری دا بە تەرخانكردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا لە هیچ ئیمتیازێكی زەوی و شوقە سوودمەند نەبوون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

10 ساڵە زاخۆ چاوەڕێی دابەشكردنی پێنج هەزار زەویە

10 ساڵە زاخۆ چاوەڕێی دابەشكردنی پێنج هەزار زەویە