گوێیان لێبگرن
زۆرینەى هاوڵاتیان بەشدارى هەڵبژاردن دەکەن
964+
وریا فەتاح
964 لە هەر چوار بازنەکەى هەرێمى کوردستان (هەولێر، سلێمانى، دهۆک، هەڵەبجە)، پرسیارى ئەوەى لە 54 هاوڵاتى کرد و لێى پرسین ئەمجارە بەشدار هەڵبژاردن دەکەن؟، زۆرینەى هاوڵاتیان بە بەڵێ وەڵامیاندایەوە.
دواى تێپەڕینى بانگەشەى هەڵبژاردن، 964 ویستى را و بۆچوونى هاوڵاتیان لە بارەى هەڵبژاردنەوە بزانێت و پرسیارى ئەوەى لە 54 هاوڵاتى هەر چوار بازنەکەى هەڵبژاردن کرد کە ئایا بەشدارى هەڵبژاردن دەکەیت؟.
لە کۆى ئەو 56 کەسە 49 هاوڵاتى بە بەڵێ وەڵامیان داوەتەوە کە بەشدارى هەڵبژاردن دەکەن و 5 هاوڵاتى بە نەخێر وەڵامیان داوەتەوە کە بەشدارى هەڵبژاردن ناکەن، هاوڵاتییەکیش دەڵێت تا ئێستا یەکلایى نەبووەتەوە و بڕیارى نەداوە.