لایەنەکان دوا قسەى خۆیان دەکەن

ئەمڕۆ، کۆتا رۆژى بانگەشەیە

964+

وریا فەتاح

بەپێى ئەو وادەیەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان دیارى کردبوو، ئەمڕۆ 15ـى ئۆکتۆبەر کۆتا رۆژى بانگەشەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانە، بەرپرسانى کۆمیسیۆنیش دەڵێن، هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەى.

دواى 20 رۆژ لە بانگەشە و کۆبوونەوەى جەماوەرى لایەنە سیاسییەکان، کاتژمێر 12.00ـى ئەمشەو، هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردن کۆتایى پێدێت، ئەوەش دواى ئەوەى لە 25ـى مانگى رابردووەوە بانگەشە دەستیپێکرد.

دوێنێ، مه‌ڕوان محه‌مه‌د، به‌رپرسی لقی هه‌ولێرى كۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كاتژمێر 12:00ـى شه‌وى 15ـى ئه‌م مانگه‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كۆتایی پێدێت.

وتیشی “تا ئێستا هیچ ئه‌گه‌ر و بڕیارێك نییه‌ ماوه‌ى بانگه‌شه‌ درێژ بكاته‌وه‌، بۆیه‌ له‌كاتى دیاریكراوى خۆیدا كۆتایی پێدێت”.

بڕیارە رۆژى 18ـى ئەم مانگە، دەنگدانى تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەکان بەڕێوە بچێت و رۆژى 20ـى ئۆکتۆبەریش هەڵبژاردنى گشتى خولى شەشەمى پەرلەمان ئەنجام بدرێت.

هەڵبژاردنەکە دابەشکراوە بەسەر چوار بازنەدا کە هەریەک لە بازنەکانى هەولێر، سلێمانى، دهۆک، هەڵەبجە دەگرێتەوە و بەپێى ژمارەى دانیشتوانیش کورسییەکان دابەشکراون بەم شێوەیە:

هەولێر: 34 کورسى کە دوو کورسى بۆ کۆتایى مەسیحى و تورکمانە.

سلێمانى: 38 کورسى کە دوو کورسى بۆ کۆتایى مەسیحى و تورکمانە.

دهۆک: 25 کورسى کە کورسییەکى بۆ کۆتایى ئەرمەنەکانە.

هەڵەبجە: سێ کورسى

بڕیاریشە ئەمڕۆ، هێزو لایەنە سیاسییەکان دواین کەرنەڤاڵى جەماوەرى خۆیان ئەنجام بدەن و دوا قسەى خۆیان بۆ لایەنگر و هەوادارەکانیان بکەن.

ئەوەى پێویستە لەبارەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانەوە بیزانیت:

کورسییەکان:

ژمارەى کورسى: 100

کورسى گشتى : 95

کورسى کۆتا 5

کۆتایى ژنان لانیکەم 30 کورسى

ژمارەى کورسى پارێزگاکان:

سلێمانى: 38 کورسى گشتى

هەولێر: 34 کورسى

دهۆک: 25 کورسى

هەڵەبجە: 3 کورسى

دەنگدەران:

کۆى گشتى دەنگدەران: 2.899.578

دەنگدەرى گشتى: 2.683.618

دەنگدەرى تایبەت: 215.960

لیستەکان و کاندیدەکان:

لیستە پەسەند کراوەکان 136

کاندیدە پەسەندکراوەکان 1191

کاندیدى پێکهاتەکان 38

کاندیدەکان بەپێى پارێزگاکان:

هەولێر: 395

سلێمانى: 516

دهۆک: 266

هەڵەبجە: 54

کاندیدەکان لەڕووى رەگەزییەوە:

نێر: 823 کاندید

مێ: 368 کاندید

کاندیدەکان لە رووى نەتەوەییەوە بۆ کۆتاکان:

تورکمان: 20 کاندید

مەسیحى: 18

ژمارەى بنکە و وێستگەکانى دەنگدان:

کۆى گشتى ژمارەى بنکەکانى دەنگدان: 1431

کۆى گشتى ژمارەى وێستگەکانى دەنگدان: 7070

بنکە و وێستگەکانى دەنگدانى گشتى:

ژمارەى بنکەکانى دەنگدان: 1266

ژمارەى وێستگەکانى دەنگدان: 6318

بنکە و وێستگەکانى دەنگدانى تایبەت:

ژمارەى بنکەکانى دەنگدان: 165

ژمارەى وێستگەکانى دەنگدان: 749

سێ وێستگەى دەنگدانى VIP لە بەغدا و هەولێر و سلێمانى هەیە

ئەمشەو کاتژمێر 12:01 بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات

ئەمشەو کاتژمێر 12:01 بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات