ساڵانە مەڕاسیمی لێ سازدەکەن
شوێنی تایبەت بە رۆژی (ماستی قەڵاتێ) بۆ پەیڕەوانی ئایینی یارسان کرایەوە
964+
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
لە گوندی ھاوارى سه‌ر به هه‌ڵه‌بجه، پەیڕەوانی ئایینی یارسان شوێنى مه‌راسیمی (ماستی قەڵاتێ)یان کردەوە، کە چەند ساڵانه لە مانگی پێنج‌دا لەلایەن پەیڕەوانی ئاینەکەوە زیندوو ده‌کرێتەوە.
مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى شوێنه‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14.10.2024 به‌ڕێوه‌چوو.
پرۆژەى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شوێنه‌كه، لەلایەن وه‌زاره‌تى رۆشنبیری ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه رێكاره‌كانى ئاماده‌كارى بۆ كرا‌و له‌لایه‌ن بەڕێوبەرایەتی گشتی رێگاوبانی ھەڵەبجەشه‌وە، بە گوژمەی 77 ملیۆن دینار جێبەجێکراوە.
ره‌نگین سه‌لام، یه‌كێك له په‌یڕه‌وانى ئه‌م ئایینه به 964ـى وت، بڕیارە لە ساڵی داھاتووەوە، مەراسیمەکە لە شوێنە نوێیەدا به‌به‌رده‌وام سازبکرێت.
ماستی قەڵاتێ، یاخود رۆژی بەخشین، رۆژێکی تایبەتە بە کلتووری پەیڕەوانی ئایینی یارسان، ئەویش بەخشینی بەرھەمی سپیایی گوند نشینەکانە، ھەموو ئەو بەرھەمە سپیاییەی کە ھەیانبووە، لەگەڵ خەڵکی ھەژار و نەدار لە شوێنێک بە ناوی قەڵاتێ بەشکراوە.
کاکەییەکان، یاخود یارسانەکان، جگە لە ناوەندی پارێزگای ھەڵەبجە، لە ھەرسێ گوندی ھاوار، ھەوارە کۆن، و دەرەتوێ نیشتەجێن و نزیکەی، 600 خێزان دەبن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن