ئەمڕۆ بچن
پەروەردەی دوکان داوای سەردانی وانەبێژانی 13 قوتابخانە دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
پەروەردەی دوکان ناوی 13 قوتابخانەی لە پیرەمەگروون و دەورووبەری ئاگادار کردووەتەوە، کە سەردانیان بکەن و سێ بەڵگەنامە و پێداویستی لەگەڵ خۆیان ببەن.
دەبێت ئەمڕۆ دووشەممە 14.10.2024 بچنە باڵەخانەی پەروەردە لە قەزای دوکان.
لە ئاگاداری نامەیەکدا کە 964 بینیوویەتی، پەروەردەی دوکان لە فەیسبووکی خۆی نوسیوویەتی، ئاگاداری مامۆستایانی وانه‌بێژی سنوری ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون و ده‌ورووبه‌ری ده‌كه‌ین، ئەمڕۆ دووشه‌ممه لە كاتژمێر 8:30ی سه‌ر له‌به‌یانی سه‌ردانی دیوانی په‌روه‌رده‌مان بكه‌ن به مه‌به‌ستی راییكردنی مامه‌ڵه‌ی به‌گرێبه‌ست كردنتان.
بۆ پێداویستییه‌كان داوا کراوە، بڕوانامه یان پشتگیری بڕوانامه ئه‌سڵی، دوو كۆپی له كارتی نیشتمانی یان ناسنامه‌ی شارستانی و هه‌شت وێنه کەسی مامۆستای وانەبێژەکە هاوپێچ بکرێ.
مامۆستایانی وانه‌بێژی ئه‌م قوتابخانه و خوێندنگانه سه‌ردان بكه‌ن:
قوتابخانەی بناری بنه‌ڕه‌تی
قوتابخانەی پیره‌مه‌گرونی بنه‌ڕه‌تی
قوتابخانەی حه‌سه‌ن ته‌په‌ی بنه‌ڕه‌تی
قوتابخانەی گرده‌بۆری بنه‌ڕه‌تی
قوتابخانەی زێوێی بنه‌ڕه‌تی
قوتابخانەی قازانی بنه‌ڕه‌تی
قوتابخانەی گه‌به‌ی بنه‌ڕه‌تی
قوتابخانەی كانی چناری بنه‌ره‌تی
قوتابخانەی چه‌رمه‌گای بنه‌ڕه‌تی
ئامادەیی سارۆی تێكه‌ڵاو
ئامادەیی تابینی كچان
ئامادەیی ره‌نێ
دواناوه‌ندی باوێده