دیمەنێکی قەزای حاجیاوا... وێنە؛ HajiawaNews
ئیتر بە تەنکەر ئاویان پێناگات
شوقەکانی حاجیاوا لە خەم رەخسان
964+
ژیوار خدر
ماوەی سێ مانگە کار لە پڕۆژەی گەیاندنی تۆڕی ئاو بۆ شوقەکانی حاجیاوا دەستی پێکردووە، فەرمانگەی ئاوی حاجیاواش دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی 11.10.2024 کۆتا رۆژی کار کردن بوو لە گەیاندنی ئاو بۆ شوقەکان.
دەشڵێت، هەموو کارەکانی پڕۆژەکە بە سەرکەوتوویی تەواو بوون، ئیتر ئاوی خواردنەوە دەگاتە سەرجەم شوقەکانی حاجیاوا و گەڕەکەکانی دەوروبەری.
روونیشیکردووەتەوە، نزیکەی 60 ماڵ لێی سودمەنددەبن بۆئاوی خواردنەوە
پێشتر سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین بە 964ـی وتبوو، بۆ یەکەم جارە تۆڕی ئاوی خواردنەوە دەگەیەندرێتە شوقەکانی قەزای حاجیاوا و گەڕەکی فەرمانبەران و چەند گەڕەکێکی دیکەی قەزاکە، پێشتر ئەو گەڕەکانە تۆڕی ئاوییان نەبووە و لە رێگەی تانکەرەوە ئاوی خواردنەوەیان پێ گەیشتووە.