بڕەکەى چەندە؟

پەتاتەى هەرێمى کوردستان رەوانەى ئەفریقا دەکرێت

964+

وریا فەتاح

بۆ یەکەمجار پەتاتەى هەرێمى کوردستان رەوانەى کیشوەرى ئەفریقا و وڵاتى لیبریا دەکرێت، ئەو کۆمپانیایەى پەتاتەکە رەوانە دەکات دەڵێت: بەردەوان دەبن.

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ پرۆسەی هەناردەکردنی پەتاتەی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ کیشوەری ئەفریقیا وڵاتی لیبیریا دەستیپێکرد.

وەک باسى دەکات، یەکەم جار بڕى 25 تۆن هەناردەى ئەفریقا دەکرێت و پرۆسەکەش لەلایەن کۆمپانیای ریف کەرکوک ئەنجامدراوە و بەردەوامیش دەبێت.

وەک ئەوەى یەکێتییەکە خستوویەتیەڕو، ساڵانە بڕێکی زۆر پەتاتە لە هەرێمی کوردستا بەرهەم دەهێندرێت و لە ماوەی پێنج ساڵی رابردووشدا، ئاستی بەرهەمهێنانى پەتاتە زیادی کردووە.

لە ماوەی پێنج ساڵدا بەرهەمهێنانی پەتاتە هەزار بەرامبە...

لە ماوەی پێنج ساڵدا بەرهەمهێنانی پەتاتە هەزار بەرامبەر زیادی کردووە