کردەوەی تیرۆریستی نییە

تەقینەوەکەی سلێمانی کێشەی کۆمەڵایەتییە

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

کەمێک بەر لە ئێستا دەنگێکی بەرز لە سلێمانی بیسترا و وابڵاوبوویەوە کە ئۆتۆمبێلێک تەقیوەتەوە.

دەنگەکە لە ناوەندی شاری سلێمانی و لە نزیک فولکەی نالی هەستی پێ کرا، سەرەتا وترا تایەکانی ئۆتۆمبیلێک بوون و تەقیوون، دواتر ئاماژە بەوەکرا، کە روومانە لە ژێر ئۆتۆمبێلەکەدا دانراوە و خاوەنەکەی قەرزدار بووە.

پەیامنێری 964 شایەدحاڵەکانی ئەو ناوەی دواند، ئەوان رایانگەیاند کە رووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە قەزردار بووە و خاوەن قەرزەکە روومانەیەکی لەژێر ئۆتۆمبێلەکە داناوە و لە ئەنجامدا هەر چوار تایەی ئۆتۆمبێلەکە تەقیون و هیچ گیانێکی زیانی نەبووە.

تا ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە روونکردنەوە لەسەر ئەم بابەتە نەدراوە، بەڵام بەپێی قسەی شایەدحاڵەکان بێ کردەوەکە تیرۆریستی نەبووە و کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.

پێداچوونەوە: ژیوار خدر

دەنگۆ: لە سلێمانی تەقینەوە لە ماڵێکدا روویداوە

دەنگۆ: لە سلێمانی تەقینەوە لە ماڵێکدا روویداوە