زیاتر له یه‌ك ملیۆن خێزان وه‌ریان نه‌گرتووه
تاوه‌كو ئێستا 23%ـى هاوڵاتیانى هه‌رێم نه‌وتیان وه‌رگرتووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تاوه‌كو ئێستا، نزیكه‌ى 40 ملیۆن لیتر نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شكراوه، كه له‌ناویاندا پارێزگاى سلێمانى زۆرترین بڕه نه‌وت و زاخۆش كه‌مترین بڕى وه‌رگرتووه.
نوێترین ئامار كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌و 40 ملیۆن لیتره‌ى كه دابه‌شكراوه، نزیکەی 199 هەزار خێزان لێی سووده‌مه‌ند بوونه، كه دەکاتە 23% کۆی نەوتی دابەشکراو.
به‌پێی ئاماره‌كه، سلێمانى زیاتر له 11 ملیۆن لیتر، هه‌ولێر زیاتر له 10 ملیۆن، دهۆك زیاتر له شه‌ش ملیۆن، سۆران زیاتر له پێنج ملیۆن، هه‌ریه‌ك له زاخۆ و هه‌ڵه‌بجه‌ش زیاتر له دوو ملیۆن لیتریان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، كه زاخۆ كه‌مترین رێژه وه‌رگرتنى نه‌وته كه بریتییه له دوو ملیۆن و 363 هه‌زار لیتر.
به‌گشتى تاوه‌كو ئێستا 198 هه‌زار و 909 خێزان نه‌وتیان وه‌رگرتووه و یه‌ك ملیۆن و 144 هه‌زار و 644 خێزانیش ماون نه‌وت وه‌ربگرن.
ئه‌و نه‌وته‌ى حكومه‌ت دابه‌شی سه‌ر هاوڵاتیانى ده‌كات بریتیه له 200 لیتر له‌به‌رامبه‌ریشدا 104 هه‌زار دینار له هه‌ر خێزانێك وه‌رده‌گرێت.