توێژینه‌وه له‌سه‌ر 25 جۆر ده‌كات
جوتیاره نموونه‌ییه‌كه ده‌یه‌وێت له زستاندا ته‌ماته‌یه‌كی سروشتیتان بۆ به‌رهه‌مبهێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شێخ جه‌مالى كربچنه، یه‌كێك له دیارترین جوتیارى نموونه‌یی، كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى جۆرێك ته‌ماته ده‌كات كه له زستانان به‌رهه‌مبێت و سروشتیش بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 25 جۆر ته‌ماته‌ى چاندووه و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات.
شێج جه‌مال، له‌لایه‌ن زانکۆی (فاخنینگ)ـى هۆڵه‌ندى له‌سه‌ر ئاستى جیهان له له‌گه‌ڵ 12 جوتیاری دیكه له وڵاتانى جیاوازه‌وه ده‌ستنیشانكراون، له هه‌ر شوێنێكی جیهان پێویستیان به رێنمایی كشتوكاڵیی و تێیبینی هه‌بێت، زانكۆكه ده‌یاننیرێت.
شێخ جه‌مال، به 964ـى وت، چه‌ند رۆژێكه 25 جۆر ته‌ماته‌ى له ژێر چوار به‌یتى پلاستیكی چاندووه، به‌مه‌به‌ستی توێژینه‌وه كردن بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ماته‌یه‌كی گونجا بۆ وه‌رزى زستان به‌هه‌مبهێنێت.
وتیشی “مه‌به‌ستمه بزانم كام له‌و 25 جۆر ته‌ماته‌یه، توانای خۆڕاگرتنی بۆ سەرما هەیە، بۆئه‌وه‌ى له وه‌رزى زستان بچێندرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له هه‌رێمی كوردستان سوتەمەنی زۆرگرانە ناتواندرێت لە زستاندا بەیتە پلاستیەکان به‌ئاسانى گەرم بکرێن، بۆیه ده‌یه‌وێت جۆرێك ده‌ستنیشان بكات له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واكه‌ى بگونجێت.
ئاشكراشی كرد له ناو توێژینه‌وه‌كه‌یدا له رێگه‌ى پیتاندنه‌وه جۆر و سیفاتی ئه‌و ته‌ماته‌یه دیاریده‌كات كه به‌رگه‌ى سه‌رما بگرێت.
به‌قسه‌ى ئه‌م جوتیاره، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بۆ دیاریكردنى ئه‌م جۆره‌ى ته‌ماته یه‌كه‌مجاره ئه‌نجام ده‌درێت به‌شێك له‌و 25 جۆر ته‌ماته‌یه‌ش كه به‌كاریان ده‌هێنێت تۆوه‌كه‌یان هى خودی خۆیه‌تى.