تا دێ گەورەتر دەبێت

لە رادیۆ بەناوبانگەکە باس باسی قەرار بوو ئەوەی نەوترابوو وترا

964+

ژووری هەواڵ

رادیۆی مۆنت کارلۆی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ لەسەر پرۆژەی قەرار گفتوگۆی هەبوو، ورد و درشتی پرۆژەکە باسکرا.

مۆنت کارلۆ لە بەناوبانگترین رادیۆکانی جیهانەو لە ساڵی 1972وەوە هەیە و بارەگاکەی لە پاریسە، ساڵانێکی زۆر بۆ خەڵکی خۆشمان سەرچاوەی یەکەمی هەواڵ بوو، ئێستا رادیۆکە بەرنامەیەکی بەناوبانگی هەیە بەناوی ”لەهۆڵی هەواڵەوە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 09.10.2024 نۆرەی ئەڵقەیەکی نوێی ئەو بەرنامەیە بوو، تیایدا میوانداری هیوا مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی 964 کرا، باس و خواسیش لەسەر خزمەتگوزاری (قەرار) بوو، ئەو ئاپە نوێیەی 964 رایگەیاندووە.

هیوا عوسمان باسی ئەوەی کرد، قەرار بۆ ئەوە دروست بووە هانی گفتوگۆی بنیادنەرانە بدات، بەتایبەتی کە لەم سەردەمەدا بەهۆی سۆشیال میدیاوە چەلەحانێ و قسەی سەرزارەکی زۆربوون بێ ئەوەی کەس بگاتە وتوێژێکی قوڵ.

روونیکردەوە کە لە قەراردا بۆ هەر گفتوگۆیەک پێنج بژاردە هەیە، ئەوەی دەنگ دەدات هەم دەنگدانەکەی نهێنییەو هەم کەس نازانێ کەسی کۆمێنتدەر کێیە، ئەمە جگە لەوەی هەموو داتاکان پارێزراون و کەس دەستی پێیان ناگات.

قەرار ئاپێکی زۆر گرنگە بۆ پێوانەی رایگشتی، هەفتەیەک دەبێت کەوتووەتە کار دنیایەک بەکارهێنەری هەیەو بووەتە جێی باس و خواسی میدیا جیهانییەکان

تایبەتمەندییەکانی قەرار زۆرن، بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینت لە رێی ئەم لینکەوە دایبەزێنە

ئەگەر حەزیش دەکەیت گوێت لە پرۆگرامەکە بێت، لەم لینەکەی مۆنت کارلۆ داندراوە

تۆڕی 964 خزمەتگوزارییەکی کەم وێنە رادەگەیەنێت

تۆڕی 964 خزمەتگوزارییەکی کەم وێنە رادەگەیەنێت