لە خولێکدا کە لەلایەن وەزارەت ناوخۆوە رێکخراوە

ئەفسەران فێر دەکرێن بە دروستی مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنوسان بکەن

+964

ژێوار خدر

لە ژێر درووشمی “پاراستنی سیستم و ئازادی رادەربڕین” خولی راهێنانی ئەفسەران لەگەڵ رۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردووەتەوە، خولێک لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەڕێوەچووە بۆ کۆمەڵێک ئەفسەری وەزارەتەکە، سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵە کردنی ئەفسەران لەگەڵ رۆژنامەنووسان.

خولەکە بە هەماهەنگی لەنێوان فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم و رێکخراوی یونسکۆ لە هەولێر رێکخرابوو، ئامانجی خولەکە پاراستنی سیستەم و ئازادی رادەربڕین و مامەڵەی دروستی ئەفسەران  بوو لەگەڵ رۆژنامەنووسان.

لە خولەکدا 30 ئەفسەر کە سەر بەهێزەکانی وەزارەتی ناوخۆن بەشدارییان کردووە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بوو.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خولێکی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد...

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خولێکی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە