رووداوی هاتوچۆ
هاوڵاتییەک لە رێگای مەرزی پەروێزخان گیانی لەدەست دا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، دوو ئۆتۆبێل بەیەکیاندا کێشا و کەسێک گیانی لەدەست دا.
سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ى وت، “رووداوەکە لەسەر رێگای مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی توێتا کرۆلا تاکسی و سپۆرتاجێکی تایبەت روویداوە”
ئاماژەی بەوەش کرد، ھەردوو ئۆتۆمبێلەکە تەنیا شۆفێریان تێدابووە، شۆفێری تاکسییەکە گیانی لەدەستداوە و ئەویتریشیان بێھۆشە و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژارە لە کەلار”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا
رووداوی هاتوچۆ
رووداوی هاتوچۆ
حەوت کەس لە ئاکرێ بریندار بوون
خەلەکان؛ لە پێنج رۆژدا، چوار رووداوی هاتوچۆ
پێکدادانی دوو بارهەڵگر دەست و قاچی سێ کەسی شکاندووە
چەند ئۆتۆمبێلێک پێکیانداداوە
لە سەر شەقامی 120ـی هەولێر جەنجاڵییەکی زۆر هەیە
پێنج خوێندکاری کچ برینداربوون