"داواکارییەکان جێبەجێ دەکەن"

بارهەڵگرەکان سویچ ئامادەکەن؛ هاتوچۆ لە پەروێزخان ئاسایی دەبێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ سێیەم رۆژی لەسەریەک مانگرتنی شۆفێرانی بارھەڵگر لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەردەوامی ھەبوو، بەڵام دوای سەردانی سەرپەرستیاری دەروازەکە و چوونە دیوی ئێرانی دەروازەکە، بڕیار درا لە سبەیەوە هاتوچۆ ئاسایی بکرێتەوە.

چی روویداوە؟

شۆفێری بارھەڵگرێک کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە 964ـى وت، “کەسێک لە دیوی ئێرانەوە بارگرانی بۆ شۆفێرەکان دروست دەکات و سزای دارایی زۆری شۆفێرە کوردەکان دەدات” ئەمەش وایکردووە ئەو شۆفێرانە مانگ بگرن و چەند رۆژە کار نەکەن.

“پێشتر بە دەبە سووتەمەنیمان لە ئێرانییەکان دەکڕی و دەمانهێنایە ئەمدیو، بەڵام ماوەیەکە قەدەغە کراوە و رێپێدراو نییە، سەرەڕای ئەوەش ئێرانییەکان فێربوون و ئێستا بە زۆر دەبە بەنزین و گاز دەخەنە ناو ئۆتۆمبێلی کوردەکان، ئەگەر دوو دەبە بەنزین یان گازت پێ بێت، ئەو بەرپرسە ئێرانییە بە رێژەی 20 دەبە سزای داراییت دەدات و لە حەقی خۆی زیاتر وەردەگرێت”، ئەو شۆفێرە وای وت.

هاتوچۆ ئاسایی دەبێتەوە

لە بڵاوکراوەیەکدا، دەروازەی پەروێزخان دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە، عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاریجدەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان سەردانی وڵاتی ئێرانی کرد و لەگەڵ، عەباس زادە، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی کرماشان و بەڕێوەبەرانیی دەروازەی پەروێزخان/ دیوی ئێران یەکیان بینیوە.

کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەو کێشانەی لە چەند رۆژی رابردودا رووبەڕوی شۆفێران بووبوەوە، دەروازەکە دەڵێت، “سەرپەرشتیاری دەروازە سەرجەم داواکارییەکانی خستە بەردەم شاندی کۆبونەوەکە، شاندی ئێران بەڵێنی چارەسەرکردنی سەرجەم داواکارییەکانی سەرپەشتیاری دەروازەیان دا و رایانگەیاندووە هەموو داواکارییەکانی سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان جێبەجێ دەکەن”.

دەروازەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “لە سبەینێ چوارشەممەوە 9.10.2024 کارکردن بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبێت”. پەروێزخان تاکە دەروازەی فەڕمی و نێودەوڵەتی ئێران لە ئیدارەی گەرمیان، هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری تێدا دەکرێ.

پەروێزخان قسەوباسی جوتیاران بۆ هاوردەی تەماتە رەتدەکا...

پەروێزخان قسەوباسی جوتیاران بۆ هاوردەی تەماتە رەتدەکاتەوە

دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان ژمارەیەکى زۆر لە کەلوپە...

دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان ژمارەیەکى زۆر لە کەلوپەلەکانى دەفرۆشێت

شۆفێرانی بارھەڵگر لە مەرزی پەروێزخان مانیان گرت

شۆفێرانی بارھەڵگر لە مەرزی پەروێزخان مانیان گرت