لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر: خۆشمان دەوێن خەڵکی شەکرە شار

لە خەڵکی سلێمانیمان پرسی چیتان هەیە بۆ هەولێر؟ ئەم قسە شیرینانەمان دەستکەوت

+964

ژووری هەواڵ

لە چەند کەسێکی شارە حەیاتەکەمان پرسی چیتان هەیە بۆ خەڵکی شەرکرە شار، هەرچی قسەی جوان بوو وتیان.

هیچ یەکێک لە بەشداربووانی ئەم چاوپێکەوتنە پێشتر نە بینراون نە قسەیان لەگەڵ کراوە، قسەکانیشیان نە دەستکاری کراوە نە پێیان دووبارە کراوەتەوە، هەر ئەوەندەی مایکمان خستە بەر دەمیان قسەی دڵی خۆیان کرد.

لەبەرت مرم، بارەباب، ئەدی کو، لەو قسانەیە کە بەشداربووانی ئەم چاوپێکەوتنانە حەزیان پێی بوو، قەڵاو مەچکۆش شوێنی دڵخواز بوو.

دوێنێش لە خەڵکی هەولێرمان پرسیبوو چیتان هەیە بۆ خەڵکی سلێمانی، قسەکانیان شەکر بوو شەکر.

بۆچی وا دەکەین؟
ئێمە لە 964 بەروون و رەوانی وتومانە دژی شارچێتین، لەم گێژاوی هەڵبژاردنە خەریکە زمانی شارچێتی لە کەمپەینەکاندا بەدی دەکرێت، ئێمە کارە راستەکەمان کرد، بە هەموو لایەکمان وت ئەمە رای راستەقینەی خەڵکی شارەکانە لەسەر یەکتر، ئەوەی تر بۆ دەستکەوتی کاتییە و خەڵکەکە رایان لەسەر یەکتر ناگۆڕێت.

ئێمە دژی شارچێتین.. ئێوەش وابن

لە خەڵکی هەولێرمان پرسی چیتان هەیە بۆ سلێمانی؟ ئەم قسە ...

لە خەڵکی هەولێرمان پرسی چیتان هەیە بۆ سلێمانی؟ ئەم قسە جوانانەمان دەستکەوت