تایە بێنە و ئینجانە بەرەوە

مامۆستایەک دوژمنی ژینگەی کردووە بە دۆست و پێی دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

چەندین ئینجانە گوڵ، کورسی دانیشتن و مێزی بۆ چالاکی قوتابییەکانی لە تایەی بەکارهاتوو دروست کردووە، وەک دەڵێن، دوژمنی ژینگەی کردووەتەوە بە دۆستی ژینگە.

هاوکار گوڵپی، مامۆستای هونەرە لە ئامادەیی خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە، دەست رەنگین و شارەزایە، ماوەی دوو ساڵە سەرقاڵی دروستکردنی، ئینجانەی گوڵی گەورە و هەڵواسراو، مێز و کورسییە بۆ قوتابخانەکەی، سێ ساڵ بوو وانەبێژ بوو، لەگەڵ وانەکانیدا سەرقاڵی ئەو کارەش دەبوو.

مامۆستا هاوکار بە 964ی وت، بە زیاتر لە 150 تایەی کۆن کە کەڵکی بەکارهێنانی نەبووە بۆ ئۆتۆمبێلەکان کە پێکهاتەکەیان ماددەی کیمیاییە لەبری فڕێدانیان لە ژینگە، 34 ئینجانە و چوار تاقم کورسی و مێزی پێ دروست کردووە و ئێستا ئینجانەکان بەشێکی لەسەر رارەوەکان و هەندێکی بە هەڵواسراوی گوڵیان تێدا چێندراوە.

ئەو ئەوەندەی لە خەمی پاراستنی ئینجانە و تاقمە کورسی و مێزەکان بوو، هێندە بیری لەلای ماندوبوونی نەبوو، داوای کرد قوتابییەکان بی پارێزن و گەشەی پێ بدەن، وتیشی، “حەبل و برغۆ”ی بۆ پێکەوە بەدەستنی تایەکان و رەنگی جیاواز بۆ نەخشاندن بەکارهێنراون و بەشێک لە تایەکانیش پارچە پارچە کراون بۆ دیزانکردن و بەکارهێنراونەتەوە.

لە باخچە، پۆلەکان و کۆبوونەوەکانیش مێز و کورسییەکان بەکاردەهێنرێن و ئەو ئاماژەی بەوەکرد، قوتابخانەکەی ئامادەییە و رووبەرێکی فراوانی هەیە و قوتابییەکانی چەند قۆناغێکیان بڕیوە، ئامانجی ئەوەی هەبووە کە لە رێگەی نەخشاندن و پیشاندانی کاری هونەری، ژینگەی قوتابخانەکە دڵگیرتر بکات، جگە لەوەی لە دیواربەند و ژینگە و تەندروستی کاریان کردووە..

کارەکانی مامۆستا هاوکار و تیمە بەشدارەکان؛

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):