لە سلێمانى رێژەکە لە زیاد بوونە

هەولیر زۆرترین رێژەى توشبوون بە شێرپەنجەى مەمکى هەیە

964+

شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

لە هەولێر زۆرترین رێژەى توشبوون بە شێرپەنجەى مەمک هەیە، لە سلێمانیش ئامارەکە روولە هەڵکشانە.

دکتۆر چنار سنجاوى، سەرۆکى بەشى کۆنتڕۆڵى شێرپەنجە لە وەزارەتى تەندروستى بە 964ـى وت،”لە جیهان و لە هەرێمى کوردستانیش، شێرپەنجەى مەمک زۆرترینە، بەشێوەیەک لە هەرێمى کوردستان ئەو جۆرە 23%ـى کۆى توشبوانى شێرپەنجە پێکدەهێنن”.

هەرچەندە هیچ ئامارێکى نەخستەڕوو، بەڵام بە وتەى چنار سنجاوى، زۆرترین رێژەى توشبوون بە شێرپەنجەى مەمک لەسەر ئاستى کوردستان لە هەولێرە، بەپێى لێدوانێکى دوێنێى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا لە سلێمانى کە بۆ 964 قسەى کردبوو، لە 10 مانگى ئەمساڵدا 479 توشبووى شێرپەنجەیان تۆمار کردووە، لە کاتێکدا ساڵى پار لە 10 مانگدا 415 حاڵەتیان تۆمار کردبوو.

“ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێت، بە رێژەى 99% شێرپەنجەى مەمک چارەسەر دەکرێت، بەپێى ئامارەکانیش لە هەرێمى کوردستان زۆرترین چارەسەر بۆ حاڵەتەکانى شێرپەنجە هى شێرپەنجەى مەمکە”، سەرۆکى بەشى کۆنتڕۆڵى شێرپەنجە لە وەزارەتى تەندروستى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کەمپینێک بۆ توشبووانى شێرپەنجەى مەمک راگەیەنرا

کەمپینێک بۆ توشبووانى شێرپەنجەى مەمک راگەیەنرا