تا دێت بەرزتر دەبێتەوە

دۆلار نزیک بووەوە لە 155 هەزار دینار

964+

توانا نەقی

تا دێت بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزتر دەبێتەوە و لە شەوی رابردووە تا ئێستا نزیکەی هەزار دینار چووتە سەری.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، بەهای دینار زۆر دابەزیوە و ئێستا بەهای 100 دۆلار گەیشتووەتە 154 هەزار و 750 دینار.

وتیشی، چاوەڕێ دەکرێت تا ئێوارە زیاتر بەرز ببێتەوە لەبەر ئەوەی دەنگۆی هێرشتی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و هەڕەشە لە عێراق لە هێرشەکان زیاتر کاریگەری هەیە.

کەیفی خۆشناو ئاماژەی بەوە کرد ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق 157 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە کە تەنیا 12 ملیۆنی بە شێوەی کاش بووە.

بەهای دۆلار بەرامبەر دراوەکانی دیکە:

100 دۆلار بەرامبەرە 154 هەزار و 750 دینار ی عێراقی

100 دۆلار بەرامبەرە بە 6 ملیۆن و 200 هەزار تمەنی ئێرانی

100 دۆلار بەرامبەرە بە 3 هەزار و 430 لیرەی تورکی

زێڕ و دۆلار بەرز بوونەوە

زێڕ و دۆلار بەرز بوونەوە