دینار روو لە دابەزینە

زێڕ و دۆلار بەرز بوونەوە

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ گەرمبوونى گرژییەکانى ناوچەکە، بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلار دابەزى و زێڕیش هەر رووى لە بەرزبوونەوەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یەک ئۆنسەى زێڕ بە 2654 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، هەر 100 دۆلارێکیش بە 154 هەزار 500 دینارە.

سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر نرخى زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دیارى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 675 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 618 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 590 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 505 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە

بوک و زاواکان بە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دڵتەنگن

بوک و زاواکان بە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دڵتەنگن