ئەو خێزانەى دوێنێ کۆمەڵکوژکران

بکوژرانى بەڕێوەبەرى وێستگەى کارەباى رومادى و سێ ئەندامى خێزانەکەى دستگیرکران

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى ناوخۆى عێراق، دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند کە تاوانى کۆمەڵکوژى خێزانێکیان هیت ئەنجامداوە و دەستبەسەر ئەو چەکەشدا گیراوە کە تاوانەکەى پێ ئەنجامدراوە.

رووداوەکە چییە؟

دوێنێ شەممە، فیراس عوبەیدى، بەڕێوەبەرى وێستگەى کارەباى رومادى و سەرجەم ئەندامانى خێزانەکەى جگە لە منداڵێکى ساوا، لە هێرشێکى چەکداریدا لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە کوژران،

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، لە رێگەی رێوشوێنە ئەمنییەکان و کاری خێرای پۆلیس، تیمێکی کاری تایبەتمەند لە پۆلیسی پارێزگای ئەنبار توانیان، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا، ئەو دوو تۆمەتبارە دەستگیر بکەن کە بکوژى ئەو خێزانەن.

بەگوێرەى راگەیەنراوەکە، ئەو دوو تۆمەتبارە دانیان بە تاوانەکەدا ناوە و ئەو چەکەشى تاوانەکەى پێ ئەنجامدراوە دەستى بەسەرداگیراوە.

وەک باسکراوە، لێکۆڵینەوەى یاسایى تەواویان بەرامبەر کراوە و رەوانەى دادگاکراون بۆ ئەوەى سزاى یاسایى خۆیان وەربگرن.

لە رووداوەکەى دوێنێدا، بەڕێوەبەرى وێستگەى کارەباى رومادى و ژن و دوو کچەکەى لە ناو ماڵەکەى خۆیاندا کوژران، تەنیا منداڵێکى ساوا لەو رووداوە رزگارى بووە.

بەڕێوەبەرى وێستگەى کارەباى رومادى و سێ ئەندامى خێزانە...

بەڕێوەبەرى وێستگەى کارەباى رومادى و سێ ئەندامى خێزانەکەى کوژران