هاوشێوەى حەجە بۆ ئەوان
لەمڕۆوە ئێزدییەکان بۆ ماوەى حەوت رۆژ بەشدارى لە جەژنى جەما دەکەن
964+
وریا فەتاح
له‌ئه‌مڕۆوه و بۆ ماوەى هەفتەیەک، ئێزدییەکان کۆدەبنەوە و بەشدارى لە جەژنى “جەما” دەکەن، کە پیرۆزترین جەژنى ئێزدییەکانەو هاوشێوەى حەجە بۆ ئەوان، هەر بۆیە ئێزدییەکانى جیهان و دەورووبەر لەو بۆنەیەدا روو لە پەرستگاى لالش دەکەن.
جەژنى جەما لاى ئێزدییەکان بە ماناى جەژنى پایز دێت، بەچەندین رێوڕەسمى جیاوازى تایبەت بە خۆیان پێشوازى لەو جەژنە حەوت رۆژییە دەکەن.
رێوڕەسمەکانى جەژنى جەما بەسەر حەوت رۆژدا دابەشکراون، بەشێوەیەکله رۆژی یه‌كه‌مدا سهماییهكی ئایینی به‌پێى نه‌ریتی ئێزدی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رۆژی دوه‌میش خولانەوە به‌ده‌وری مه‌زاره‌كانی په‌رستگای لالش به‌شێوه‌ی راكردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رۆژانی سێیه‌م و چواره‌میش، ئه‌و رێوڕه‌سمانه دوباره ده‌كرێنه‌وه.
رۆژى پێنجەمى رێوڕەسمەکە تایبەتە بە رازاندنەوەى حەوت کچ و حەوت کوڕ ئەوەش هەڵگرى مانایەکى تایبەتە لاى ئێزدییەکان و بەماناى حەوت پەرى ئاسمان دێت، لە رۆژى شەشەمیش گایەک بۆ قوربانى خوداوەند سەردەبڕن و کۆتا رۆژیش رۆژى بەربەرسواردنە کە ئاماژەیەکە بۆ کۆتایهاتن بە جەژنەکە.
لەو جەژنەدا، زۆرینەى کچان و کوڕانى گەنجى ئێزدى بەشدارى دەکەن و لە رێگەى چەند رێوڕەسمێکەوە گرێى بەختیان دەکەنەوە و بەچەند رێوڕەسمێکى تایبەت بەخۆیان مرازى خۆیان حاسڵ دەکەن.
پێویستە هەموو ئەوانەى بەشدارى لەو رێوڕەسمە دەکەن، پێڵاوەکانیان دابنێن و بە پێخواسى رێوڕەسمەکان ئەنجام بدەن، ئەو بڕیارە میوانەکانیش دەگرێتەوە کە ئێزدى نین و بەشدارى دەکەن.
لە بڕیارەکانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى روحانى ئێزدیان کە ساڵى پار دەریکرد هاتووە، بڕیاردراوه به قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌ر ئامێرێكی موزیك و شایی بۆ ناو په‌رستگا و به‌كارهێنانى نێرگله و هێنانى چه‌كیش بۆناو په‌رستگاكه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه كراوه.