پێنج بریندار

بۆمبێكی چێنراو لە كەركوك تەقییەوە و بریندار هەیە

964+

كاروان ساڵحی – كەركوك

هەواڵی سەرەتا

پەیامنێری 964 لە كەركوك رایگەیاند بۆمبێكی چێنراو لە گەڕەكی موسەڵا لە نزیك بنكەی پۆلیسی ئازادی تەقیوەتەوە.

زانیاریی ئەوەشی گەیاند، بریندارێك هەیە و بۆمبەكەش لە بەردەم نووسینگەیەكی ئالوگۆڕی دراودا بوو.

نوێكرایەوە  10:27

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە كەركوك بە 964ی وت، لە تەقینەوەكەدا سێ بریندار هەیە، یەكێك لە بریندارەكان قاچی پەڕیوە.

بە گوێرەی سەرچاوەكە بریندارەكان هەرسێكیان پیاون بە ناوەكانی “جەبار قاسم، لەیس ئەیاد و رەعەد سەمین” و گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی كەركوك بە مەبەستی چارەسەركردن.

نوێكرایەوە  11:02

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی كەركوك بە 964ی راگەیاند، ژمارەی بریندارانی تەقینەوەكەی كەركوك بوونە پێنج كەس، دوو برینداری دیكەش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، كە ژن و پیاوێكن و هاوسەری یەكترن.

پیاوەكە ناوی سایغن حوسامەدین زەینولعابدینە و ژنەكەشی ناوی یوسرا عەباس حەسەنە.

  11:10 نوێكرایەوە 

نەجات محەمەد سدیق موختاری گەڕەكی موسەڵا بە 964ی وت، “پۆلیس لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە و ئەوەی ئێمە لە ئاوەڵزاوەیەكی خاوەن نووسینگەكە وەرمانگرتووە، ماوەیەك لەمەوبەر هەڕەشە لە خاوەن نووسینگەكە كراوە.

شایەتحاڵێكیش كە ماڵی لە نزیك شوێنی رووداوەكەیە، بە 964ی وت، تەقینەوەكە دەنگی زۆر گەورە بوو، وایانزانیوە مووشەكە و لە ئیسڕائیلەوە هاتووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە ناحیەی تەكیە دەنگی تەقینەوەیەكی گه‌وره‌ بیسترا

لە ناحیەی تەكیە دەنگی تەقینەوەیەكی گه‌وره‌ بیسترا