بەبێ گۆرانى
لە سلێمانی 45 ژەنیار موزیکەکانیان نمایش کرد
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
ئێوارەی ئەمرۆ هەینى، لە شارى سلێمانى کۆنسێرتی 45 بە بەشداری 45 ژەنیاری ئامێری پیانۆ، بەڕێوە چوو کە تێیدا چەند پارچەیەک لە موزیکی کلاسیکی نمایشکران.
ئەژی ئەکرەم، مامۆستای موزیک و رێکخەری کۆنسێرت بە 964ـى وت،” ئەم کۆنسێرتە یەکێک بوو لە نمایشە تایبەتەکان لەسەر ئاستی عێراقدا کە زیاتر لە 300 میوانى تایبەت ئامادەى بون”.
” کۆنسێرتەکە تایبەتە بوو بەو کەسانەی ئارەزوی موزیکی کلاسیک دەکەن و ئەو کەسانەشى بانگێهشتکرابوون ئەوانەبوون کە ئارەزووى موزیکە جیهانییەکان دەکەن”، ئەژى ئەکرەم واى وت.
باسی لەوەکرد، 45 ژەنیاری ئامێری پیانۆ بەشدار بوون کە لە تەمەنى 7 تا 40 ساڵیدا بوون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح