ئه‌مڕۆ و سبه‌ى

له‌ دوو رۆژى پشوودا 10 بانكى سنوورى سلێمانى كراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانى بایۆمه‌ترى

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ى گه‌رمسیان و راپه‌رین ئه‌مڕۆ و سبه‌ى كه‌ دوو رۆژى پشوون ده‌رگاى 10 بانك خراونه‌ته‌ سه‌رپشت بۆ ئه‌نجامدانى رێكاره‌كانى بایۆمه‌ترى بۆ موچه‌خۆران.

بانكه‌ كراوه‌كانى سلێمانی بریتین له‌ بابان، تووی مەلیک، تانجەرۆ، باخان و مەڵکەندی.

لە پارێزگای هەڵەبجە، بانکی هەڵەبجە، له‌ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان، بانکی کەلار و له‌ راپه‌ڕین بانكى رانیه‌، له‌ قەزای چەمچەماڵ بانکی چەمچەماڵ و له‌ قەزای سەیدسادقیش بانکی سەیدسادق كراونه‌ته‌وه‌.

بایۆمەتری موچەخۆرانی سلێمانی سەرجەم مووچەخۆران ئاگادار دەكاتەوە، بەتایبەت ئەوانەی کۆدی بێهاوتای مووچە (UPN) یان نییە، دەتوانن ئه‌مڕۆ هەینی و سبەی شەممە، لە بنكەكانی سنووری سلێمانی خۆیان تۆمار بكەن بە مەبەستی دروستكردنی ژمارەی كەسی بێهاوتا.

ئەوەش باسكراوە، كە لە كاتژمێر 9:00ـی سەر لە بەیانی تاوەکوو كاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بنكەكانی تۆمار كراوە دەبن.

به‌پێی نووسراوێكی پێشتری وەزارەتی دارایی و ئابووری “لەبەر ئەوەی ژمارەی كەسیی بێهاوتا سەلمێنەری ئەوەیە، كە مووچەخۆر پڕۆسەی بایۆمەتری تێپەڕاندووە، بۆیە ژمارەی كەسیی بێهاوتا (upn) دەبێتە بنچینە بۆ شایستەبوونی هەر مووچەخۆرێك و هیچ مووچەخۆرێك بەبێ ژمارەی كەسیی بێهاوتا ناخرێتە نێو سیستەمی ناوەندیی مووچەوە.”

لە سلێمانی نزیکەی پێنج هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت با...

لە سلێمانی نزیکەی پێنج هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت بایۆمەتریان دەرنەکردووە