لەکۆی 54 هەزار دەرچوو

نزیکەی 10 هەزار دەرچوو ماون زانکۆلاین پڕبکەنەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی 13 رۆژدا نزیکەی 43 هەزار و 500 دەرچووی پۆلی 12 فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە بەمەبەستی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.10.2024، د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە 964ـی راگەیاند، تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ لەکۆی 54 هەزار دەرچووی پۆلی 12، نزیکەی 43 هەزار و 500 دەرچوو فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە و نزیکەی 10 هەزار دەرچوو ماون.

“ئەوانەی کە ماون بەشێکیان بە ئارەزوومەندانە فۆڕمی زانکۆلاین پڕناکەنەوە و دەیانەوێت تەنیا بڕوانامەی پۆلی 12 بەدەستبهێنن، بەشێکی دیکەشیان دەیانەوێت ساڵێکی دیکە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە”، د. توانا نەجەف وای وت.

هەرچەندە بڕیاربوو 1.10.2024 دوا وادەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین، بەڵام لە 30.9.2024 ئەو وادەیە بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژکرایەوە و بڕیارە تا 5.10.2024 زانکۆلاین کارا بێت.

زانکۆلاین پێنج رۆژ درێژکرایەوە

زانکۆلاین پێنج رۆژ درێژکرایەوە