هى سەردەمى عومەرى کوڕى خەتابە

کۆنترین مزگەوتى زاخۆ نۆژەنکرایەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

مزگەوتی گەورەی زاخۆ کە بەمزگەوتی کۆنی زاخۆ ناسراوە، بەپێی زانیاریەکانی ئەوقافی زاخۆ مێژووەکەی بۆ سەردەمی عومەری کوری خەتاب دەگەرێتەوە واتە پێش 14 سەدە، نزیکەی شەش مانگە کاری نوژەنکردنەوە تێدا دەکرێت و ئێستا تەواو بووە و بەم نزیکانەدا دەکرێتەوە.

مزگەوتەکە لەناو بازاڕی کۆنی زاخۆیە لەسەنتەری شار، بەپێی ئەو مێژووەی کە هەیە لە ساڵانی بیستەکان و حەفتاکانى سەدەى رابردوو نوژەنکراوەتەوە، ئێستاش دووبارە نوژەنکراوە و لەگەڵ قەڵا و کۆرنیشى زاخۆ و بازاڕی کۆنی زاخۆ دەبێتە شوێنێکی مێژوویى و گەشتیاری.

نەعیم عەبدولغەفار، بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی زاخۆ بە 964ـى وت، ” نۆژەنکردنەوەکە تەواو بووە تەنیا هەندێک کارى تەکنیکی ماوە وەک بڵندگۆ و کارەبا، لە رۆژانى داهاتوودا تەواو دەبێت و بەڕووى نوێژخوێنان و هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە”.

“مزگەوتەکە جگە لەوەى پێگەیەکى گەورەى ئاینى هەیە، کردوومانە بە شوێنێکى مێژوویى و گەشتیارى، لەبەر ئەوەى مێژووەکەى کۆنە گەشتیارێکى زۆر رووى لێدەکەن”، نەعیم عەبدولغەفار وای وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح