باوی ئەوە نەما تەنیا چەند کەسێک قسە بکەن

تۆڕی 964 خزمەتگوزارییەکی کەم وێنە رادەگەیەنێت

+964

ژووری هەواڵ

ئیتر باوی ئەوە نەما تەنیا چەند کەسێکی دیاریکراو لەسەر بابەتە گرنگەکان قسەیان هەبێت، لەمەودوا هەموو کەسێک دەتوانێت بە داگرتنی دوگمەیەک ئەو بژاردەیەی بە راستی دەزانێت هەڵیبژێرێت.

خزمەتگوزاری “قەرار” ئەم ئێوارەیە کەوتە کار، دەیان پرسیاری جۆراو جۆر داندراون لەسەر هەموو ئەو بابەتانەی بۆ خەڵک گرنگن، بۆ هەر پرسیارێکیش پێنج بژاردە هەیە، جگە لەمە دەتوانیت کۆمێنت بنووسیت و لە هاوڕێکەشت بپرسیت، جا هەرچی دەنگدان و کۆمێنت نووسینە نهێنییەو کەس نازانێت کێ دەنگیداوەو چی نووسیوە.

تەنیا ئەوەندە بەسە ئاپەکە دابەزێنیت، بۆ ئەوەی هەموو پرسیارەکان ببینیت
ئەمە لینکەکەیە

تۆڕی 964 راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەم خزمەتگوزارییەوە بڵاوکردووەتەوە ئەمە دەقەیەکەتی:

قەرار.. رایگشتی دادەڕێژینەوە، بەڵام رایگشتی راستەقینە
تۆڕی 964 خزمەتگوزاری قەرار رادەگەیەنێت

تۆڕی 964 بە هاوبەشی لەگەڵ ئەپڵیکەیشنی قەرار خزمەتگوزارییەکی نوێ رادەگەیەنێت، (قەرار) گۆڕانکارییەکی گرنگ دەبێت لە رووی بەشداری خەڵک لە دروستکردنی رایگشتیدا.

وا باوو بوو تەنیا نوسەرو چاودێران لە رێی وتارو کۆمێنتەوە سەرنجیان دەردەبڕن، بەڵام لە رێی ئەم خزمەتگوزارییەوە خەڵکی دەرفەتی ئەوەیان هەیە بەشدارێکی کارا بن لە گفتوگۆ گشتییەکاندا.

ئێمە لە بری ئەوەی بۆچوونی باو بخەینە بەر دەستتان، لێدەگەڕێین ئێوە بەشداری بکەن لە داڕشتنەوەی بۆچوونەکاندا، ئامانجمان ئەوەیە کارلێکی نێوان خەڵک و دامەزراوە میدیاییەکان زیاد بکەین و وابکەین خەڵک ببنە پێکهێنەری پرۆسەی بڕیاردان و دروستکەری رایگشتی.

قەرار خۆی گرێ نەداوە بە بابەتە سیاسییەکانەوە، بەڵکو هەرچی پەیوەست بێت بە ژیانی رۆژانەی خەڵکەوە جێی بایەخە، بۆمان گرنگە رای خەڵک لەبارەی ئابوری، بازاڕی کار، تەندروستی، ژینگە، هەڵسوکەوت لەگەڵ دەورووبەر بزانین، قەرار سنورە باوەکانی سیاسەتی تێپەڕاندووەو دەروازەیەکی نوێی کردووەتەوە بۆ گەنگەشە.

لەم ئەپڵیکەیشنەدا خەڵک بژاردەی زۆرو هەمەچەشنیان لەبەردەستە، دەتوانن هەم دەنگیان لەسەر بدەن و هەم کۆمێنت جێبهێڵن و هەم لە هاوڕێیەک بپرسن، هەموو ئەم پرۆسانەش بەوپەڕی نهێنییەوە بەڕێوەدەچن و هیچ کەسێک نازانێت کێ دەنگی داوەو خاوەنی کۆمێنتەکە کێیە.

فرە دەنگی و گفتوگۆی هێمن و بەرهەمدار بۆ ئێمە لە 964 زۆر گرنگە، هەرچیمان پێ بکرێت دەیکەین بۆ ئەوەی هەموومان را جیاوازەکان لە یەکتر قبوڵ بکەین و بە بیرفراوانییەوە سەرنجی خۆمان دەرببڕین، زۆر ئاگاشمان لەوە بووە لەم پرۆسەیەدا نهێنی پارێزبین و دەنگ و سەرنجی هیچ بەشداربوویەک ئاشکرا نەبێت.

بەشێک بە لە قەرار، ئاپەکە دابەزێنەو بەشداربە لە دروستکردنی رایگشتی