25 دارى بەتەمەن سووتان

لە قەڵادزێ گۆڕستانێک ئاگرى گرت

964+

محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ

کەمێک لەمەوبەر، بەشێکى گۆرستانی گربداخ لە قەڵادزێ ئاگری گرت، چەندین داری بەتەمەنی ناو گۆڕستانەکە سووتان و مەترسی بۆ ماڵەکانی دەورو بەریشی دروست کرد.

حسێن قادر، کارمەندی بەرگری شارستانی قەڵادزێ بە 964ـی وت،” کاتژمێر 08:30ـى خولەک ئاگاداریان کردینەوە کە گۆڕستانی گربداخی قەڵادزێ ئاگری گرتووە، دەست بەجێ گەیشتینە شوێنی روداوەکە و بە 20 خولەک کوژاندمانەوە”.

روونیشی کردەوە، ناو گۆڕستانەکە دارو پوشی زۆری تێدایە، بەو هۆیەوە ئاگرەکە فراوان بووەو 25 داری بەتەمەنی تێدا سووتان.

وەک باسى دەکات، هەرچەندە زیانى گیانى نەبووە، بەڵام ئەگەر زوو فریا نەکەوتبان و کۆنتڕۆڵ نەکرابا، ماڵەکانى دەورووبەرى دەخستە مەترسییەوە.

لەبارەى هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە، بەرگرى شارستانى هیچ زانیارییەکى نییە، بەڵام وەک ئەو کارمەندە باسى دەکات ئەوە دووەم جارە لەمساڵدا ئاگرى گرتووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئاگرەکەی غاباتی قەڵادزێ کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرەکەی غاباتی قەڵادزێ کۆنتڕۆڵ کرا