یەک ئۆنسە بە 2653 دۆلارە

نرخى زێڕ دابەزى

964+

وریا فەتاح

نرخى زێڕ دابەزى و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە یە 2653 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەڵام دابەزینەکە بەجۆرێک نییە کاریگەرى گەورە لە دابەزینى نرخى عەیارەکانى زێڕ بکات لە بازاڕدا.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە

هەندرێن وەرتى، سەرۆکى سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر بە 964ـى وت،”دابەزینەکە بەشێوەیەک نییە کاریگەرى لەسەر بازاڕ هەبێت و نرخى مسقاڵەکان بگۆڕێت”.

وەک باسى دەکات، پێشبینى دەکرا ئەو هەفتەیە نرخى زێڕ دابەزێت، دوێنێ یەک کیلۆ زێڕ بە 84 هەزار دۆلار بوو(هەشت دەفتەر و 40 وەرەقە)، بەڵام بە لە دوبەى بە 86 هەزار و 600 دۆلار واتا 8 دەفتەر و 66 وەرەقە فرۆشراوە، ئەوەش مامەڵەیەکى تایبەتە لە زێڕدا.

بە بۆچوونى هەندرێن وەرتى، کەس نازانێت رووداوەکان بەرەو کوێ دەڕۆن بۆیە پێشبینى دابەزین یان بەرزبوونەوەى زێڕ قورسە، بەڵام هەتا شەڕ پەرە بسەنێت نرخى زێڕ بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بۆ دووەم رۆژی یەک لەدوای یەک دابەزی.

لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ نزیکەی 5 دۆلار دابەزی و بە 2653 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

لە کۆبوونەوەی پێشووی بازاڕدا لە رۆژی هەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە 2665 دۆلارەوە دابەزیبوو بۆ 2655 دۆلار.

بەپێی شرۆڤەکاران، بە ئەگەری زۆرەوە دابەزینی نرخی زێڕ بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سنووردار دەبێت، بەڵام لەڕووی تەکنیکییەوە، ئەگەری دابەزینی زیاتری نرخی زێڕ بۆ نزیکەی 2614 دۆلار هەیە.

نرخی زێڕ بەرزە و لە کڕین نایە

نرخی زێڕ بەرزە و لە کڕین نایە