لە دەربەندیخان

کەسێک ئۆتۆمبێلێکی دزی و دەستگیرکرا

964+

ژێوار خدر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیر کردنی کەسێکی راگەیاند کە لە قەزای دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلێکی دزیوە و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29.9.2024 پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە ئۆتۆمبێلێکی لێ دزراوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانەوە تۆمەتبارەکەیان لە هەمان رۆژدا لە قەزای دەربەندیخان دۆزیوەتەوە و دەستگیریانكردووە و دەستیشییان گرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا.

روونیشیکردووەتەوە، تۆمەتبارەکە لە دایکبووی ساڵی 1988ە، بە بڕیاری دادوەر بەپیی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد