هاوسەرێک کەتنی نایاوە

هاوسەرەکەی کوشت و دوو منداڵەکەشی بریندارن

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە گوندێکی ناحیەی مانگێش، کەسێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت و منداڵەکانیشی بریندار کرد، بەڕێوەبەری ناحیەکە بە 964ی وت، “بریندارەکان رەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک کراون”.

بەرپرسانی ناوچەکە نەیانویست، زانیاریی لە بارەی گوندەکە و تۆمەتباری رووداوەکە بخەنەڕوو.

ئەمڕۆ شەممە 2024.9.28، بریندار گەرماڤی، بەڕێوەبەری ناحیەی مانگێش بە 964ی وت، “لە گوندێکی سنووری ناحیەی مانگێش لە قەزای دهۆک، بەهۆی کێشەیەکی کومەڵایەتییەوە پیاوێک لەگەڵ هاوسەرەکەی دەبێتە شەڕیان، دوای ئەوەی هاوسەرەکەی بە چەند فیشەکێک دەکوژێت، کورێک و کچێکی کە منداڵن، بە فیشەک بریندار دەکات”.

تەرمی ژنەکە بۆ پزیشکی دادی دهۆک گواستراوەتەوە، منداڵەکانیش بۆ نەخۆسخانەکانی دهۆک گواستراونەتەوە و لە ژێر چاودێری پزیشکدا و چارەسەر وەردەگرن، ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەشکرد، “رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کومەڵایەتی روویداوە و  لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیس و ئاسایش دەستیپێکردووە”.

ناحیەی مانگێش، 41 کیلۆمەتر لە پارێزگای دهۆک دوورە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە یەك شەقامی دهۆک دوو کەس بە دوو رووداو گیانیان لەدەست...

لە یەك شەقامی دهۆک دوو کەس بە دوو رووداو گیانیان لەدەست دا