بەهۆى دۆخى ئەمنیى

عێراق گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ بەیروت راگرت

964+

وریا فەتاح

سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانى هێڵى ئاسمانى عێراق بۆ بەیروت راگیران.

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، سەرجەم گەشتەکانى هێڵى ئاسمانى عێراق بۆ بەیروت و گەڕانەوەیان راگیراون.

وەک باسکراوە، راگرتنى گەشتەکان بەهۆى تێکچوونى دۆخى ئەمنى لوبنانە.

وێراى جەختکردنەوە بۆ سەلامەتى گەشتیاران، وەزارەتى گواستنەوەى عێراق دەڵێت، راگرتنى گەشتەکان تائەو کاتەیە کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکان دەکەین، لە راگەیاندنى هەر بارودۆخێکى نوێش سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى گەشتەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.

راگرتنى گەشتە ئاسمانییەکانى هێڵى ئاسمانى عێراق بۆ بەیروت لە کاتێکدایە، چەند رۆژێکە بەشێکى زۆر لە هێڵە ئاسمانییەکانى وڵاتان، بەهۆى گرژییەکانى لوبنانەوە گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە راگرتووە.

هێڵى فرۆکەوانى فەرەنسى گەشتەکانى بۆ بەیروت و تەلئەبیب ...

هێڵى فرۆکەوانى فەرەنسى گەشتەکانى بۆ بەیروت و تەلئەبیب راگرت