له‌ زه‌ویه‌كی 55 هه‌زار مه‌ترى

زیاتر له‌ 100 مینى دژه‌ كه‌سی له‌ گوندى بێخاڵ دۆزرانه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە گوندى بێخاڵى سنوری قەزای رواندز، زه‌ویه‌كیان له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نى پاككردووه‌ته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 100 مینى دژه‌ كه‌سی و چه‌ندین ته‌قه‌مه‌نى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

كارى پاككردنه‌وه‌ى زه‌ویه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمەکانی دەستی مینلابەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، بە پاڵپشتی رێکخراوی (ITF)ی وڵاتی سلۆڤینیا ئه‌نجام دراوه‌.

ده‌زگاى مینى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، توانیویانه‌ له‌ناو ئه‌و زه‌ویه‌ مینڕێژکراوه‌دا 101 مینى دژەکەسى لە جۆرى ڤاڵمارا(V69)  و ژمارەیەک پاشماوەى تەقەمەنى جەنگى بدۆزنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کێڵگەمینه‌كه‌ ناوى گەروکوپەیه‌، كه‌ رووبەره‌كه‌ی 55 هەزارو 821 مەتر دووجا بوو، ده‌شڵێت، دوای پاككردنه‌وه‌ى ته‌واو لە رێوڕەسمێکدا لە دیوانى قایمقامیەتى قەزاى رواندز زەوییەکە رادەستى خاوەنەکەى کرایەوە.

شوێنه‌ مه‌ترسیداره‌كانى ده‌روازه‌ى (زێت) له‌ مین و ...

شوێنه‌ مه‌ترسیداره‌كانى ده‌روازه‌ى (زێت) له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نى پاكده‌كرێته‌وه‌